ئینگلتەرا

“مۆرینهۆ پێی گوتم پرسیارێکی جوانە بەڵام شایەنی وەڵامدانەوە نیت”

یاریگا- ئالیسۆن بێندەر، خانمە ڕۆژنامەنووسی ئینگلیزی پرسیار و وەڵامی نێوان خۆی و جۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری تۆتنهامی بڵاو کردەوە هەر زوو دوای دێربی لەندەنی شەوی ڕابردووی نێوان سپێرس و چێڵسی.

وەک لە تویتەری خۆی ئاشکرای کردووە، ئەو ڕۆژنامەنووسە پرسیاری لە مۆرینهۆ کردووە بۆچی بەشداری بە گاریس بەیڵ نەکردووە لەو یارییەدا. لە وەڵامدا سپێشەڵ وەن پێی گوتووە: “پرسیارێکی جوانە بەڵام شایەنی وەڵامدانەوە نیت!”

تۆتنهام بە گۆڵێکی بێ وەڵام یارییەکەی بە دراوسێ لەندەنییەکەی دۆڕاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button