یاریگا

گەڕانەوەی فاتی دوا دەکەوێت

یاریگا- گەڕانەوەی ئانسو فاتی دوا دەکەوێت لەو وادەیەی چاوەڕوانی هاتنەوەی بۆ نێو یاریگاکانی لێ دەکرا.

ئەستێرە لاوەکەی بارسێلۆنا ماوەیەکی زۆرە لە یاریکردن دوورکەوتۆتەوە بەهۆی ئەو پێکانەی له ئەژنۆی چەپیدا تووشی هات کە دواتر دووچاری نەشتەرگەری کرد.

چاوەڕوان دەکرا سەرەتای مانگی داهاتوو فاتی بگەڕێتەوە بۆ یاری کردن، بەڵام لە نوێترین پێشهاتدا کە ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، ئازارێکی لەناکاو لە ئەژنۆ پێکراوەکەیدا دروستب بووە و دۆخەکەی لێ خراپتر کردووە. هەر بۆیە گەڕانەوەشی لە باشترین حاڵدا دەکەوێتە سەرەتای مانگی چوار، یاخود ناوەڕاستی ئەو مانگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button