ئیسپانیا

گریزمان: ئینزاگی بارسێلۆنا یارمەتیداین لە بردنەوەی گرانادا

یاریگا- ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە گرانادا.

بارسێلۆنا توانی بە ئەنجامی پێنچ گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە گرانادا بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە گریزمان ووتی: دەزانم متمانەی ڕاهێنەر و هاوڕێكانم هەیە ، ئەوەش گرنگترین شتە بۆ من.

هەروەها ووتیشی: ئێمە وێنەیەكی جوانی یانەكەمان پیشانداوە ، هەروەها لە هەمان كاتیشدا ناتوانین ئەوە بشارینەوە كە ئازاری زۆریشمان چەشتووە.

لە كۆتایشدا خاوەنی دوو گۆڵی یەكەمی بلاوگرانا ووتیشی: كاتێك گۆڵی سێیەممان تۆماركرد ، نەمدەزانی چی ڕوودەدات پشوویەكمان وەرگرت پاشان یەكسانیان كردەوە.

”بەڵام دواتر فرانكی دی یۆنگ هاوشێوەی فلیپۆ ئینزاگی دەركەووت و ڕزگاری كردین”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button