ئیتاڵیاگرنگترین

پیرلۆ: لە گرێبەستی رۆناڵدۆ دا نەهاتووە کە نابێت گۆڕانکاری پێبکرێت

یاریگا-ئەندریە پیرلۆ وەڵامی میدیاکانی دایەوە سەبارەت بە کاردانەوەکەی رۆناڵدۆ پاش ئاڵوگۆڕپێکردنی لە یارییەکەی شەوی رابردوودا.

لە یاری جامی ئیتاڵیا لە نێوان یوڤێنتۆس و ئینتەردا، کریس دوو گۆڵی تۆماکرد و چاوی لە هاتریک بوو  بەڵام پیرلۆ لە خولەکی ٧٧ گۆڕانکاری پێکرد و ئەوەش یاریزانەکەی توڕەکرد.

سەبارەت بە کاردانەوەکەی، پیرلۆ بۆ رای سپۆرت وتی “شتێکی ئاساییە یاریزان پێی ناخۆش بێت گۆڕانکاری پێبکرێت و بیەوێت بەردەوام بێت لە یاریکردن بۆ یارمەتیدانی یانەکەی. لە گرێبەستی رۆناڵدۆ دا نەهاتووە کە نابێت گۆڕانکاری پێبکرێت، خۆی دەزانێت چەند یاریزانێکی گرنگە بەڵام پێم وت کە پێویستی بە پشوو بووە، چونکە چەند یارییەکە دوای یەک بەشداری دەکات و رۆژی شەممەش یارییەکی گەورەمان لە پێشە، کەمێک پشوو بۆ ئەو بە سوودە”.

ئینتەر بە گۆڵێک پێشکەوت بەڵام کریس دوو  گۆڵی دوای یەکی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتایی هات. رۆژی شەممەش یانەکەی رووبەرووی رۆما دەبێتەوە لە خولی ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button