ئینگلتەرا

بیلیرینی: خۆمان دوژمنی خۆمانین

یاریگا-هێکتۆر بیلیرین بەرگریکاری یانەی ئارسناڵ دان بەوەدا دەنێت خۆیان

شەوی رابردوو ئارسناڵ دۆڕا بە وۆڵڤەرهامپتن پاش دوو کارتی سوور لە یارییەکەدا، بیلیرین وتی “بەدڵنییایەوە زۆر رووبەرووی کارتی سوور دەبینەوە، نیشانمانداوە یانەیەکی جیاوازین کاتێک ١١ بەرامبەر ١١ یاری دەکەین و لە پێش بووین لە یارییەکەدا، هەمیشە دەڵێم یانەکان شكست بە ئێمە ناهێنن بەڵکو خۆمان شکست بە خۆمان دەهێنین، هیوادارم کۆتا جاربێت رووبدات چونکە لە بارودۆخ و ئاستێکی زۆر باشدابووین تا پێش ئەم یارییە”.

دەیڤد لویز لە نیوەی دووهەم کارتی سووری بەڕوودا بەرزکرایەوە، کاتێکیش گورگەکان ٢-١ پێش ئارسناڵ کەوتن، بێرند لێنۆی گۆڵپارێز هەمان چارەنووسی رووبەروو کرایەوە کاتێک لە دەرەوەی ناوچەی سزا  بەدەست تۆپی گەڕاندەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button