ئیسپانیا

یاریزانێکی پێشووتری بارسا وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند

یاریگا- یاریزانێکی پێشووتری بارسێلۆنا وازهێنانی لە یاریکردنی تۆپی پێ ڕاگەیاند.

پەڕەی فەرمی یانەی بارسێلۆنا لە تویتەر بە دانانی گۆڵێکی ئیبراهیم ئافێلای، هیوای بەختێکی باشی بۆ یاریزانە هۆڵەندییەکە خواستووە و وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاندووە.

ئافێلای لە تەمەنی 34 ساڵە و، لە یانەی ئایندهۆڤنی وڵاتەکەیەوە دەرکەوت و لە 2004-2010 درێسی ئەو یانەیەی دەپۆشی. پاشان ڕووی کرده بارسێلۆنا و تا ساڵی 2015 لەگەڵ بلاوگرانا مایەوە. وێستگەکانی دوای بارس بۆ ئافێلای، یانەکانی شاڵکە و ئۆڵۆمپیاکۆس بە خواستن و، ستۆک ستی و جارێکیتر ئایندهۆڤن بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button