فه‌ره‌نساگرنگترین

نەیمار گەڕایەوە راهێنانەکانی

نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی گەڕایەوە راهێنانەکانی یانەی پاریسان جێرمانی فەرەنسی

لە ٢٣ی یەکی ئەمساڵ و لە یارییەکەی نێوان پاریس و ستراسبۆرگ، نەیمار دووچاری پێکان هاتوو و لەو کاتەوە دوور کەوتبووەوە

لە بڵاوکراوەیەکی یانەی پاریسان جێرمانی فەرەنسی هاتووە:

“برینەکانی نەیمار بەشێوەیەکی زۆر ئەرێنیانە سارێژ دەبن”

“لە کاتێکدا یانەکە بۆ یارییەکەی بەرامبەر نانتس ئەم بەیانییە راهێنانیان کرد، نەیمار چەند راهێنانێکی بە تۆپەوە دەستپێکردەوە”

“لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو ئاشکرای دەکەین کە نەیمار کەی دەگەڕێتەوە نێو یاریگاکان”

بابەتی زیاتر

Back to top button