چامپیۆنزلیگ

پۆچەتینۆ: پاریس پاڵێوراوی گەورەترە لە بارسێلۆنا بۆ گەشتن بە قۆناغی داهاتوو

یاریگا- ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ڕایگەیاند یانەكەی لە توانایدایە بارسێلۆنا تێبپەڕێنێت و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ” ڕادیۆی مۆنتی كارلۆ ” پۆچەتینۆ ووتی: پاریس سان جێرمان پاڵێوراوی بەهێزە ، دەبێت متمانەمان بە خۆمان هەبێت كە دەتوانین بارسێلۆنا تێبپەڕێنین و خۆمان بگەیەنینە قۆناغی 8ی چامپیۆنسلیگ.

هەروەها ووتیشی: بارودۆخی هەردوو یانەكە دەبینین هێشتا كات زۆر ماوە ، سان جێرمان هەمیشە پاڵێوراوە بۆ بردنەوە ، بارسێلۆنا یەكێكە لە یانە كۆنەكان ، بەڵام دەبێت متمانەمان بە خۆمان هەبێت دەتوانین یانەیەكی وەك بارسا بكەینە دەرەوەی پاڵەوانیەتیەكە.

ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد هیچ كات پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسا وەرناگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button