ئه‌وروپائەفریقائیتاڵیا

حەکیمی بە ناچاری یانەکەی جێدێڵێت

یاریگا
ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری مەغریبی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بە هۆی کێشە داراییەکانی یانەکەی، وەرزی داهاتوو یانەکەی جێدێڵێت.

رۆژنامەی ئاتلێتیک بڵاویکردووە بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی یانە ئیتاڵیەکە تێکەوتووە، تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە قستی یەکەمی گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە کە 10 ملیۆن یۆرۆیە، پێشکەش بە یانەی ریال مەدرید بکەن، بۆیە نێرازۆری بریاریداوە وەرزی داهاتوو دەستبەرداری بێت و یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزیش نزیکترین یانەیە بۆ گواستنەوەی.

حەکیمی وەرزی رابردوو بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە گواسترایەوە ئینتەر میلان و لەگەڵ یانەکەی بەشداری 27 یاریی کردووە و توانیویەتی شەش گۆڵ و پێنج ئاسیست تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button