ئیسپانیا

كومان: ناكرێت بیر لە بردنەوەی نازناو بكەیتەوە بە بێ میسی

یاریگا- ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە ئەتلەتیك بلباو.

بارسێلۆنا توانی لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆیان لە ئەتلەتیك بلباو بباتەوە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 21ی خولی ئیسپانی.

لە دوای یاریەكە كومان ووتی: ئەوە بردنەوەیەكی گرنگ بوو ، گێمی یەكەم ئاستێكی نایابمان پێشكەش كرد ، شایەنی گۆڵی زیاتر بووین ، بە باشی هێرشمان دەكرد و هەلی گۆڵكردنی زۆرمان درووست دەكرد ،بەلام لە گێمی دووەم ئەوان باشتر بوون.

هەروەها ووتیشی: گرنگە لە ڕیزبەندی دووەمی لالیگادا بین ، دەمانەوێت باشتر بین و زیاتر بەرەو پێشەوە بچین ، جیاوازیمان زۆرە لەگەڵ پێشەنگ ، بەلام دەبێت بەم شێوەیە بەردەوام بین.

سەبارەت بە میسی ووتی: ئەوەی ڕۆژنامەكان بڵاویدەكەنەوە شتێكی ناشرین و ئازار بەخشە ، دەبێت ڕێز لە میسی بگرن ، ئەو بۆ تۆپی پێی ئیسپانیا زۆر شتی كردووە ، لە مێژە دەزانین ئەو باشترینی جیهانە ، زۆری پێشكەش بە یانەكە كردووە ، لە یاریەكاندا بە جۆش و خرۆش و یەكلاكەرەوە بووە دەبێت ڕێز لە هەموو ئەو شتانە بگرین ، ئەو یاریزانێكی گەورەیە ، هەبوونی زۆر شتمان پێدەدات ، بە بێ بوونی میسی ناتوانیت ئارەزووی بەدەستهێنانی زۆر شت بكەیت.

لە كۆتایشدا ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ووتی: ئەگەر یەكێك لە ئەندامانی یانەكە لە پشت دزەكردنی گرێبەستەكەی میسیەوە بێت ،ئەوا شتێكی زۆر خراپە و لەم یانەیە جێگای نابێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button