ئاسیائه‌وروپاجیهانگرنگترینمۆندیال

وادەی تەواوەتی مۆندیالی یانەکان دیاریی کرا

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ نێودەوڵەتی وادەی تەواوەتی یارییەکانی مۆندیالی یانەکان کە بریارە لە قەتەر بکرێت دیاریی کرد.

ماڵپەری فەرمی فیفا خشتەی یارییەکانی جامی جیهانی یانەکانی بڵاوکردەوە و بریارە چواری مانگی شوبات لە یەکەم یاریدا هەردوو یانەی تایگەرزی مەکسیک و ئۆڵسان هیوندای کۆریای باشوور رووبەڕووی یەکتری ببنەوە و براوەی ئەو یارییە رووبەڕووی پاڵەوانی لیبەرتادۆرێس دەبێتەوە کە یانەی پالمیراسی بەڕازیلە، لەلایەکی دیکەوە هەشتی هەمان مانگ براوەی نێوان دوحەیلی قەتەری و ئەهلی میسڕ رووبەڕووی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەبنەوە.

بەم شێوەیە مۆندیالی یانەکان کە بریار بوو ساڵی رابردوو بکرێت، بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەمساڵ دواخرا و یاریی کۆتاییش یازدەی مانگی شوبات دەکرێت.

Back to top button