ئینگلتەرا

موحەمەدس سەڵاح ژمارەیەکی نایابی لەگەڵ ڕێدز تۆمار کردەوە

یاریگا- له بردنەوە گرنگەکەی ئەمشەوی لیڤەربووڵ بەرامبەر وێستهام یونایتد لە میانی یارییەکانی هەفتەی 21ی پریمەرلیگ، موحەمەد سەڵاح تواناکانی خۆی پیشاند دایەوە و دوو گۆڵی بۆ ڕێدز تۆمار کرد.

بەو گۆڵانە، ئەستێرە میسرییەکە بوو بە یەکەمین یاریزان له دوای ئیان ڕەش 1984-1985 بتوانێ چوار وەرزی لە دوای یەک 20 گۆڵ یان زیاتر بۆ لیڤەرپووڵ تۆمار بکات لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا.

کوڕانی یۆرگن کڵۆپ 1-3 یارییەکەیان بردەوە و خۆیان گەیاندەوە پلەی سێیەمی پریمەرلیگ. سەڵاحیش گۆڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 15 گۆڵ و خۆی له پێشەنگی گۆڵکاران قایمتر کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button