ئه‌وروپائینگلتەرا

هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی مان سیتی

یاریگا
سێرخیۆ ئەگوێرۆ، دواجار توانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێپەرێنێت و بەم زووانە بەشداری یارییەکانی یانەکەی دەکاتەوە.

گۆڵکارە مێژووییەکەی ستیزن دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووە، ئەمڕۆ پشکنینی نێگەتیڤ دەرچووە و لە هۆڵی تایبەتی یانەکەیان دەستی بە راهێنانەکانی کردووەتەوە.

ئەگوێرۆ دوای رزگار بوونی لە پەتا جیهانیەکە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر بێرنلی دەکات.

Back to top button