ئه‌وروپائینگلتەرا

ئەگوێرۆ کەرەنتین کراوە

یاریگا
سێرخیۆ ئەگوێرۆ، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بە هۆی توشبوونی یەکێک لە نزیکەکانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتین کراوە.

پێپ گواردیۆلا راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە دوای یارییەکەی جامی فا لەبارەی هێرشبەری یانەکەی گووتی ” ئەو یاریزانە بە هۆی توشبونی یەکێک لە نزیکەکانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناتوانێت راهێنانمان لەگەڵدا بکات و کەرەنتین کراوە، هەرچەندە دووجار پشکنینی بۆ کراوە و پشکنینەکانی نێگەتیڤ بوون، بەڵام لەسەر راسپاردەی رێنماییە تەندروستیەکان پێویستە لێمان جیاواز بێت “.

راهێنەرە کەتەلۆنیەکە گوتیشی ئەگەر ئەگوێرۆ بەشداری راهێنانەکان بکات، ئەو کات دەبێت ئێمەش کەرەنتین بکرێن.

Back to top button