ئه‌مریکاگرنگترین

کۆتایی لیبەرتادۆرێس لە نێوان دوو یانەی بەڕازیل بەڕێوەدەچێت

یاریگا-سبەینێ شەممە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی لیبەرتادۆرێس لە نێوان  سانتۆس و پاڵمێراس بەڕێوەدەچێت.

ئەمە تەنها سێهەم جارە لە مێژوودا یاری کۆتایی بەهێزترین پاڵەوانێتی ئەمریکای باشوور لە نێوان دوو یانەی بەڕازیلی بەڕێوەدەچێت. سانتۆس پێش سێ جار جامەکەی بەرزکردووەتەوە  لە ساڵانی ١٩٦٢، ١٩٦٣ و ٢٠١١دا. هەرچی پاڵمێراسە یەکجار لە مێژوویدا بەدەستی هێناوە ئەویش لە ساڵی ١٩٩٩دا بوو.

ئەوەی یارییەکەی سەرنجراکێشتر کردووە ئەوەیە، هەردوو یانە بەڕازیلییەکە شکستیان بە بۆکاجونیۆرز و ریڤەرپلەیت هێنا بۆ گەیشتن بەم ناسناوە.

براوەیان بەشداری لە جامی جیهانی یانەکان دەکات لە دەوحەی قەتەڕ.

یارییەکە کاتژمێر ١١:٠٠ی شەو بە کاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت. وابڕیاربوو لە مانگی ١١دا ئەنجام بدرێت بەڵام دواخرا بەو هیوایی بارودۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا باشترببێت و هاندەران بتوانن ئامادەبن، سەرەنجام بڕیاردرا یارییەکە ئەنجام بدرێت بە بێ هاندەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button