ئیتاڵیا

پۆگبا لەسەر ڕووداوەکەی زڵاتان و لوکاکو قسەی خۆی کرد

یاریگا- پۆڵ پۆگبا لەسەر ڕووداوەکەی نێوان زڵاتان یبراهیمۆڤیچ و ڕۆمیلۆ لوکاکۆ قسەی خۆی کرد کاتێک ئەو دووانە شەوی ڕابردوو لە دێربی میلانکۆ بە ڕووی یەکدا تەقینەوە و، دواتر له میدیا و سۆشیاڵ میدیا وا بڵاو بوویەوە زڵاتان قسەی نەشیاو و زەگەزپەرستی لە دژی هێرشبەرەکەی ئینتەر میلان بەکار هێناوە.

پۆگبا، کە پێشتر لەگەڵ ئیبرا لە یانەی مانچستەر یونایتد هاوتیم بوون، لە تویتێکدا بەرگری لە گۆڵکارەکەی ئەی سی میلان دەکات و دەنووسێت: “زڵاتان ڕەگەزپەرستە؟ ئەو منی زۆر خۆش دەوێ، هەر بۆیە کۆتا کەسێکە وەک کەسێکی ڕەگەزپەرست بیری لێ بکەمەوە! ئەوە چییە، گاڵتە لەگەڵ ئەو شتەی مەکەن!”

هەر ئەمڕۆ ئەستێرە سویدیەکە لە کاردانەوەی یەکەمیدا سەبارەت بە ڕووداوەکە لە پێگەکانی سۆشیاڵ میدیای خۆیەوە ڕایگەیاند: “لە جیهانی زڵاتاندا ڕەگەزپەرستی جێگەی نابێتەوە. ئێمه هەموومان لە هەمان ڕەگەزیین و هەمووشمان یەکسانین. هەموومان یاریزانین بەڵام هەنێدکمان لەوانیتر باشتر.”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button