ئیسپانیا

یەكەم لێدوانی ناچۆ دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا

یاریگا- یەكەم لێدوانی ناچۆ فێرناندێز یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

چەند ڕۆژێك پێش ئێستا یانەی ڕیاڵ مەدرید تووشبوونی یاریزانە ئیسپانیەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام یاریزانە تەمەن 31 ساڵانەكە نووسیوویەتی: بەداخەوە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووم ، بەڵام لە ماڵەوە بەهێزەوە دەجەنگم لە دژی ئەم ڤایرۆسە ، سوپاس بۆ پشتگیری و هەواڵ پرسینەكانتان ، خۆتان بپارێزن.

شایەنی باسە ناچۆ ناتوانێت لە یاری داهاتووی یانەكەی بەرامبەر لیڤانتی بەشداری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button