ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: ئالێخاندرۆ بووە یاریزانی سێڤییا

یاریگا
ئالێخاندرۆ گۆمێز، یاریزانی پێشووی یانەی ئاتالانتای ئیتاڵیا پەیوەندی بە یانەی سێڤییای ئیسپانیاوە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی سێڤییای ئیسپانیا بڵاویکردەوە لەگەڵ یاریزانە ئارجێنتیناییەکە گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو، واتە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 درێسی یانەکەیان لەبەر دەکات. هەر چەندە تاوەکو ئێستا تێچووی گرێبەستەکە ئاشکرا نەکراوە.

گۆمێز لەگەڵ یانەکەی پێشووی توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بەڵام ئەم وەرزە لەگەڵ راهێنەری یانەکەت تووشی کێشە بوو، بۆیە یانەکەی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button