ئه‌وروپائیسپانیا

دوایین زانیاری لەسەر پێکانەکەی فاتی

یاریگا
ئانسۆ فاتی، هێرشبەرە لاوەکەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەردەوامە لەسەر وەرگرتنی چارەسەریەکانی.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە هێرشبەرە لاوەکەی بلاوگرانا کە نزیکەی دوو مانگ و نیوە بە هۆی پێکان لە یاریگاکان دوور کەوتووەتەوە، لەسەر وەرگرتنی چارەسەرییەکانی بەردەوامە و چاوەڕێ دەکرێت پێش یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا بگەڕێتەوە.

فاتی بە هۆی ئەو پێکانە قورسەی لە ئەژنۆیدا تووشی بوو، نەشتەرگەری بۆ کرا و لەو کاتە راگەیێندرا کە نزیکەی سێ مانگ دادەبڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button