ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڕایۆ ڤالیكانۆ

یاریگا- ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڕایۆ ڤالیكانۆ بڵاوكردەوە.

لە یاری قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا بەرامبەر ڕایۆ ڤالیكانۆ یاری دەكات.

دوای ئەوەی لە دوو یاری پێشووی بارسێلۆنا بەهۆی كارتی سوورەوە بەشداری نەكرد ئەفسانە و گۆڵكاری مێژووی یانەكە لیۆنێل میسی گەڕاوەتەوە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان.

یاریزانە بانگهێشتكراوەكان بۆ یاریەكەی بەرامبەر ڕایۆ ڤالیكانۆ:

شتیگن ، ئاراوخۆ ، بۆسكێتس ، گریزمان ، پیانیچ ، برایسوەیت ، میسی ، دیمبلی ، ڕیكی بویگ ، نیتۆ ، لینگلێت ، پیدری ، ترینكاو ، ئەلبا ، دی یۆنگ ، ئۆمتیتی ، فێربۆ ، ئیلایكس ، مینگوێزا ، تیناس.

بابەتی زیاتر

Back to top button