ئینگلتەرا

كاردانەوەی مۆرینهۆ دوای دوورخستنەوەی لامپارد

یاریگا- جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی باس لە دوورخستنەوەی فرانك لامپارد لە ڕاهێنەرایەتیكردنی چێڵسی دەكات.

بەشێوەیەكی فەرمی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ فرانك لامپاردی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی چێڵسی دوورخستەوە.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا مۆرینهۆ ووتی: پێم وا نیە لامپارد بیەوێت قسە لەگەل من یان هەر كەسێكی دیكە بكات دوور لە خێزان و هاوڕێكانی.

هەروەها ووتیشی: بەڵام من هەست بە دڵتەنگی دەكەم كاتێك هاوكارێكم كارەكەی لەدەست دەدات ، لامپارد تەنها هاوكارێك نیە ئەو كەسێكی گرنگە لە ژیانمدا ، بۆیە هەست بە خەم دەكەم بۆ ئەوەی بەسەریدا هات.

لە كۆتایشدا ووتی: بەڵام ئەمە دڕندەیی تۆپی پێیە ، بەتایبەت تۆپی پێی ئەم سەردەمە ، بۆیە كاتێك دەبیتە ڕاهێنەر دەزانیت زوو یان درەنگ ئەو شتە ڕوودەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button