فه‌ره‌نسا

ئەستێرەیەكی پاریس: بەڵێ لە گفتوگۆداین لەگەل لیۆنێل میسی

یاریگا- لیاندرۆ پاریدیسی ئەرجەنتینی و ناوەڕاستكاری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دووپاتیكردەوە لە گفتوگۆدان لەگەل لیۆنێل میسی هاونیشتیمانی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی.

پێشتر چەندین سەرچاوەی فەڕەنسی و ئیسپانی و تەواوی جیهان چەندین ڕاپۆرتیان سەبارەت بە نزیكبوونەوەی پاریس لە گواستنەوەی میسی بڵاوكردەوە.

لە ئەگەری ڕۆشتنی لە بارسێلۆنا ئەوا بێگومان یانە فەڕەنسیەكە پاڵێوراوێكی سەرەكی دەبێت بۆ پەلكێشكردنی گۆڵكارە مێژوویەكەی بلاوگرانا.

سەبارەت بەوە ئەستێرەی پاریس پاریدیس كە ڕۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرت بڵاویكردووەتەوە ووتی: لیۆنێل میسی زیادكراوێكی نایاب دەبێت بۆمان و هەموو كەسێك لێرە دەیەوێت.

هەروەها ووتیشی: شتەكە بەدەست میسی خۆیەتی ، ئەگەر بیەوێت پەیوەندی بە پاریسەوە بكات ئەوا ئەوە ڕوودەدات.

لە درێژەی قسەكانیدا یاریزانە تەمەن 26 ساڵانەكە ووتی: بەڵێ لە ئێستادا هەوڵ دەدەین گرێبەست لەگەل میسی بكەین ، بەڕای من بێگومان ئەو باشترینە ، لەگەل هەڵبژاردەكەمان پێكەوەین و لە یەك یانەش بین ئەوا هەستێكی ئێجگار نایابە.

” هیوادارم ئەوە ڕووبدات ئەوە زیادكراوێكی گەورە دەبێت بۆ پاریس و خولی فەڕەنسی بە گشتی ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button