ئینگلتەرا

کلۆپ: دەسەڵاتی کڕینی یاریزانم نیە

یاریگا-یۆرگن کلۆپ دان بەوەدا دەنێت ئەو دەسەڵاتەی نیە بتوانێت پێکهاتەکەی بەهێز بکات.

یانەکەی کلۆپ لەم وەرزەدا ئاستی جێگیر نیە، پاش شکستەکەیان بەرامبەر بێرنلی پرسیاری چالاکی بازاڕی گواستنەوە لە کڵۆپ کرا، ئەویش لە وەڵامدا وتی “ئەو بڕیارانە هی من نین، دەسەڵاتی ئەوەم نیە کە بمەوێت یاریزانێک بگوازمەوە لەم دەرگای گواستنەوەیەدا یاخود ئەوانی دیکە.

ئەمڕۆش هەمان پرسیار لەو راهێنەرە کرایەوە کە ئایا مەبەستی ئەوەبووە بڕیاری کۆتایی لای ئەو نیە یاخود تەواوی بڕیارەکان لای بەڕێوبەرانی یانەکەیە، کڵۆپ ووتەکەی پێشووی دووبارە کردەوە و وتی”بەڵێ مەبەستم ئەوە بووە بڕیاری من نیە و هەمووکاتێکیش هەر بەو جۆرە بووە”.

کڵۆپ پێشتر رایگەیاندبوو یانەکە بەنیاز نیە لە گواستنەوەی زستانەدا هیچ گواستنەوەیەک ئەنجام بدات سەرەڕای پێویستی یانەکە و ناجێگری ئاستی ریدز لە ئێستادا.

بابەتی زیاتر

Back to top button