ئینگلتەرا

هەواڵێکی ئیجگار ناخۆش بۆ هاندەرانی مان سیتی!

یاریگا- هاندەرانی مان سیتی هەواڵێکی ناخۆشیان پگەیشت کاتێک پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر هەواڵی دوورکەوتنەوەی کیڤن دی بروینی ڕاگەیاند.

یاریسازەکەی ستیزنس لە یاریی ڕابردوویاندا بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا تووشی کە تێیدا 2-0 براوە بوون، پێکان هات لە ماسوولکەکانی ڕانیدا و لە نوێترین زانیارییدا لە زاری گواردیۆلاوە، ئەستێرە بەلجیکییەکە چوار بۆ شەش هەفتە دوور دەکەوێتەوە.

بەپێی ئەو قسانەی گواردیۆلابێت، دی بروین لە یاریه گرنگەکانی مانگی داهاتووی سیتیزنس بێبەش دەبێ کە بریتین لە ڕووبەڕوو بوونەوەی لە دوای یەکی لیڤەرپووڵ و تۆتنهام و، ڕەنگە ئارسیناڵیش لە 22ی مانگی داهاتوو. دوو ۆژ دواتر دەبنە میوانی موشنگلادباخ بۆ یاریی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button