ئیسپانیا

كومان: ناكرێت لە یاریەكدا دوو لێدانی سزا لەدەست بدەین

یاریگا- ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هێرش دەكاتە سەر یاریزانەكانی دوای بردنەوەكەیان لە كۆرنیا.

بارسێلۆنا توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا دوای بردنەوەیان لە كۆرنیا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام ، كە دوو گۆڵەكە لە كاتی زیادكراوی یاریەكەدا تۆمار كرا.

لە دوای یاریەكە كومان ووتی: ناكرێت یانەیەكی وەك بارسێلۆنا نەتوانێت لە یاریەكی لەو شێوەدا بە زووترین كات كۆتایی پێ بهێنێت و یەكلای بكاتەوە.

هەروەها ووتیشی: شتێكی ئاسای نیە لەدەستدانی دوو لێدانی سزا ، تێناگەم لەوە چۆن ئەوە ڕوویدا.

ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە بەردەوام بوو ووتی: پێویستە بارودۆخەكە شی بكەینەوە تا بزانین بۆچی پێویست بوو 120 خولەك یاری بكەین ، بەڵام بێگومان میسیمان لەدەستدا كە دەیتوانی هەر زوو یاریەكە یەكلابكاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button