ئیسپانیا

مارسێلۆ ژمارەیەكی خراپی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید تۆمار كرد

یاریگا- مارسێلۆی بەڕازیلی و بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی خراپی لەگەل یانەكەی تۆمار كرد.

لە قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید لەسەر دەستی یانەیەكی پلە سێ ماڵئاوایی لە جامەكە كرد.

لە یاریەكەدا مارسێلۆ بە شێوەی سەرەكی بەشداری كرد و لەم وەرزەدا لە هەشت یاریدا بە شێوەی سەرەكی بەشداری كردووە و لە كۆی ئەو 8 یاریە تەنها یەك بردنەوەی بەدەستهێناوە ، لە 5 یاریدا شكستێهێناوە و لە دوو یاریدا یەكسان بووە ، ئەمەش ئامارێكی خراپە بۆ یاریزانە بەڕازیلیەكە.

لێرەوە كورتكراوەی یاریەكە ببینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button