ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئۆدیگارد دەیەوێت مەدرید بەجێبهێڵێت

یاریگا-مارتن ئۆدیگارد سەرلەنوێ ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت دوای لەدەستدانی متمانەی زینەدین زیدان.

بەگوێرەی مارکا ناوەڕاستکارە نەرویژییەکە  داوای لە یانەکە کردووە رێگەی پێبدەن بچێتە یانەیەکی دیکە ئەگەر بە خواستنیش بێت تاوەکو کۆتایی وەرز.

مارتن لە سەرەتای وەرزدا لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدابوو، بەڵام ئەو ئاستەی پێشکەشنەکرد کە چاوەڕواندەکرا و بە تێپەڕبوونی خولەکەکانی یاریکردنی کەمی کرد، تاوەکو گەیشتە ئەوەی بۆ یاری ئەمشەوی یانەکە لە جامی شای ئیسپانیا بانگهێشتنەکرا.

ناوبراو لاوترین یاریزانی مێژووی یانەکە بوو لە ٢٠١٥دا  بەڵام دواتر بە خواستن درا بە یانەکانی هێرنڤین،  ڤیتێسی و ریاڵ سۆسیداد. لەگەڵ ئەمەی دواییاندا توانی ١٦ گۆڵ لە ٣٦ یاریدا تۆماربکات لە وەرزی رابردوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button