ئیتاڵیاگرنگترین

ماندزۆكیچ و نەفرەتی درێسی ژمارە 9ی ئەیسی میلان

یاریگا- یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بەشێوەیەكی فەرمی ماریۆ ماندزۆكیچی كرواتی گواستەوە ڕیزەكانی.

‎یاریزانە تەمەن 34 ساڵانەكە بە گرێبەستێك بۆ ماوەی شەش مانگ و ئەگەری درێژكردنەوەی بۆ ماوەی وەرزێكی تر پەیوەندی بە یانە ئیتاڵیەكەوە كرد.

‎هەروەها ڕۆسۆنێری ئاشكرایانكرد هێرشبەرە كرواتیەكە درێسی ژمارە 9 دەپۆشێت ،ئەو درێسەی لە ساڵی 2012ەوە تا ئێستا نەفرەتی لێكراوە و هیچ یاریزانێك سەركەوتوو نەبوە پێیەوە.

لە دوای فلیپۆ ئینزاگی لە ساڵی 2012 تا ئێستا هەر یاریزانێك ئەو ژمارەیەی پۆشیبێت شكستیهێناوە و نەیتوانیووە سەركەوتوو بێت.

لە ماوەی ئەو هەشت ساڵەدا نۆ یاریزان هەوڵیانداوە ، بەڵام هەموویان شكستیانهێناوە ، بەجۆرێك هەموویان لە كۆی 154 یاری تەنها  39 گۆڵیان تۆمار كردبوو.

– یەكەم یاریزان لە دوای ڕۆشتنی ئینزاگی كە درێسی ژمارە 9ی تاقیكردەوە ئەلیكساندەر پاتۆ بوو لە وەرزی 2012/13 ئەو كاتەی ژمارەكەی لە 7ەوە گۆڕی بۆ ژمارە 9 ،لە دوای ئەوە بە هۆی پێكانە یەك لە دوای یەكەكانەوە نەیتوانی بەردەوام بێت و بەجۆرێك تەنها دوو گۆڵی تۆمار كرد.

ئەلیكساندەر پاتۆ

– ئەلیساندرۆ ماتری ئەو یاریزانەی لە دوای پاتۆ ئەو ژمارەیەی پۆشی بە جۆرێك ئەو یاریزانەش لە كۆی ئەنجامدانی 15 یاری تەنها گۆڵێكی تۆمار كرد.

ئەلیساندرۆ ماتری

– فێرناندۆ تۆرێس لە ساڵی 2014 درێسی ژمارە 9ی ئەیسی میلانی پۆشی ، ئەویش لە كۆی ئەنجامدانی 10 یاری تەنها گۆڵێكی تۆمار كرد.

فێرناندۆ تۆرێس

– ماتیا دیسترۆ لە ساڵی 2015 ئەو یاریزانەش لە كۆی ئەنجامدانی 15 یاری تەنها سێ گۆڵی تۆمار كرد.

ماتیا دیسترۆ

– لە وەرزی 2015/16 لویس ئەدریانۆ ئەو یاریزانەی لەو وەرزەدا درێسی ژمارە 9ی تاقیكردەوە ، ئەویش لە كۆی ئەنجامدانی 26 یاری شەش گۆڵی تۆمار كرد.

لویس ئەدریانۆ

– لە وەرزی 2016/17 جیانلوكا لاپادولا درێسە نەفرینلێكراوەكەی میلانی پۆشی و لە كۆی ئەنجامدانی 27 یاری 5 گۆڵی تۆمار كرد.

جیانلوكا لاپادولا

– لە وەرزی 2017/18 ئەندریا سیلڤا لە كۆی ئەنجامدانی 24 یاری دوو گۆڵی تۆمار كرد.

ئەندریا سیلڤا

– لە وەرزی 2018/19 گۆنزالۆ هیگواین درێسەكەی پۆشی و لە كۆی ئەنجامدانی 15 یاری 6 گۆڵی تۆمار كرد.

گۆنزالۆ هیگواین

– لە وەرزی 2019/20 كریستۆڤ پیاتیك درێسی ژمارە 9ی پۆشی و لە كۆی ئەنجامدانی 36 یاری 13 گۆڵی تۆمار كرد.

كریستۆف پیاتیك

بابەتی زیاتر

Back to top button