ئیسپانیا

‎زێدان: ئالابا لێرە نیە و تەنها بیر لە یاری سبەینێ دەكەمەوە

یاریگا- زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پەشیمانە لە فرۆشتنی ئەشرەف حەكیمی و ڕیگلیۆن و گەڕانەوەی لۆكا یۆڤیچ بە خواستن بۆ یانەكەی پێشووی.

وابڕیارە سبەینێ لە یاری قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی ئەلكۆیانۆ ببێتەوە.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكە زێدان ووتی: ئێمە لێرەین بۆ بردنەوەی جامەكە ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەوڵ دەدەین ، هیچ یاریەكی ئاسان بوونی نیە لە جامی شادا چەندین ئەنجامی پێشبینی نەكراو ڕوویداوە ، پێشتر یاری ئەلكۆیانۆم بینیوە دەزانین چ توانەیەكیان هەیە ، بۆیە دەبێت بە ڕێژەی %100 ئامادە بین ، ئەو نازناوەم بەدەست نەهێناوە بۆیە زۆر بە پەرۆشم.

سەبارەت بە پەیوەندیكردنی داڤید ئالابا بە ڕیزەكانی مێرینگیەوە ڕاهێنەرە فەڕەنسیەكە ووتی: ئەو لێرە نیە ، من تەنها بیر لە یاری سبەینێ دەكەمەوە و ناچمە ناو ئەو كارەوە.

” دڵخۆشم بەوەی لۆكا یۆڤیچ ئەنجامیدا ، ئەو دەزانێت چۆن ئەوە بكات ، منیش دڵخۆشم ، ئەو یاریزانی ڕیاڵ مەدریدە و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم ، ئەوەی ڕوویدا لەگەڵ ئەو یاریزانە هەڵەی من بوو ، یاریزانەكان دەزانن كە لێرە لە شتەكان سەختترە ، زۆر كات یاریزانەكان ئێرە جێدەهێڵن لە پێناو بەشداریكردنی خولەكی زیاتری یاریكردن ”.

سەبارەت بە فرۆشتنی ئەشرەف حەكیمی و ڕیگلیۆن و گەڕانەوەی یۆڤیچ بە خواستن زیزۆ ووتی: ئاسانترین شت ئەوەیە كە بڵێم خەتای من بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button