ئیسپانیا

ڕیاڵ دوای 943 ڕۆژ بەشداری بە لونین دەکا وەک یاریزانی سەرەکی

یاریگا- ئەمڕۆ ئەو هەلەیە کە ئاندری لونین ماوەی نزیکەی سێ ساڵە چاوەڕێی دەکات.

ڕیاڵ مەدریدا هاوینی 2018 گۆڵپارێزەکەی گواستەوە ڕیزەکانی و، ساڵێک دواتر توانی جامی جیهانی یانەکان بۆ خوار 20 ساڵان بباتەوە. هەر دوای ئەوە چەند جارێک بە خواستن نێرداریە دەرەوە.

بەپێی هەواڵێکی مارکای ئیسپانی، لونین ئەگەری زۆره بۆ یاریەکەی سبەینێ لە جامی شا بەرامبەر ئالکۆیانۆی پله دوو، بەشێوەی سەرەکیی بەشداریی پێ بکرێت.

ئەوەش دەبێتە 943 ڕۆژ لەوەتەی یەکەم سەرەکیی بوونی لە هاوینی 2018ی یارییە دۆستانەکەیان لەگەڵ ئەی سی میلان.

بابەتی زیاتر

Back to top button