ئیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

ئارسەر: رۆناڵدۆ سەرکردەیەکی باشترە لە مێسی و لەگەڵ هەمووان پەیوەندی باشە

یاریگا-ئارسەر میلۆ ناوەڕاستکاری پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای یوڤێنتۆس باسی جیاوازیی نێوان رۆناڵدۆ و مێسی دەکات.

لاوە بەرازیلییەکە یاری لەگەڵ هەردوو ئەفسانە زیندووەکەدا کردووە ، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی دێسیمپیدیدیۆسی وڵاتەکەی  سەبارەت بەوەی کامییان سەرکردەیەکی باشترن وتی “قورسە یەکێکیان هەڵبژێریت، لە یارییەکدا یەکێکیان دەتوانێت پێنج گۆڵ تۆماربکات و زۆر ناخایەنێت ئەوی دیکەشیان بەهەمان شێوە. هەردووکیان سەرکردەی بەتوانان بەڵام رۆناڵدۆ هەڵدەبژێرم چونکە بەیەکەوە یاری دەکەین. هەر کەسە و شێوازی دەربڕینی سەکردایەتی کردنی جیاوازە، لیۆ بە کردار نیشانت دەدات هەرچەند زۆر کەس وا نایبینێت بەڵام کاتێک تۆپ دەگاتە لای هەست بە سەرکردایەتیکردنی دەکەیت لەنێو یاریگا بەڵام رۆناڵدۆ کراوەترە و زیاتر دەربڕینی هەیە بە جوڵە و بە ووشەش، لە ژووری خۆ گۆڕین دا لەگەڵ هەمووان پەیوەندی باشە”.

ئارسەر هاوینی رابردوو لەگەڵ ناوەڕاستکاری سڕبی  میرالیم پیانیچ یانەکانیان ئاڵوگۆڕکرد و یەکێکیان لەلای رۆناڵدۆوە بووە هاو تیمی مێسی و ئەو دیکەشیان لەلای مێسییەوە بووە هاوتیمی نوێی رۆناڵدۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button