ئه‌وروپا

یانەیەكی چاوەڕوان نەكراو دەیەوێت مارسێلۆ بگوازێتەوە

یاریگا- یانەیەكی چاوەڕوان نەكراو گرنگی بە مارسێلۆی بەڕازیلی دەدات و دەیەوێت لە ڕیاڵ مەدریدەوە بیگوازێتەوە ڕیزەكانی.

بەهۆی كەم بەشداریپێكردنی لەلایەن زێدانی ڕاهێنەرەوە یاریزانە بەڕازیلیەكە دەیەوێت ڕیزەكانی مێرینگی جێبهێڵێت.

بەپێی تۆڕی ” بی ئێن سپۆرت ” یانەی مۆناكۆ لەگەڵ نوێنەرەكانی مارسێلۆ لە گفتوگۆدان بۆ ڕازیكردنی یاریزانەكە كە لە گواستنەوەكانی هاویندا پەیوەندی بە یانە فەڕەنسیەكەوە بكات.

مۆناكۆ ئۆفەرێكیان پێشكەش یاریزانە تەمەن 32 سالانەكە كردووە ئەویش ئەوەیە دەبێتە خاوەنی بەرزترین موچە لە ڕیزی یانەكە ، بە وەرگرتنی 6 ملیۆن یۆرۆ سالانە و گرێبەستەكەی بۆ ماوەی سێ وەرز دەبێت.

شایەنی باسە گرێبەستەكەی مارسێلۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و بە وەرگرتنی موچەیەك كە ساڵانە دەگاتە 9 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button