فه‌ره‌نسا

پاریس سان جێرمان دەرگای ڕۆشتنی بەڕووی مباپێ و نەیماردا كردەوە

یاریگا- لیۆناردۆ ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پەیامێكی توندی بۆ ئەستێرەكانی یانەكە نارد.

لە چاوپێكەوتنیدا لەگەل فرانس فوتبۆل لیۆناردۆ ووتی: هیوادارم كە مباپێ و نەیمار بگەنە ئەو بڕوایەی كە پاریس یانەیەكی باشە و شوێنێكی گونجاوە تا بتوانن خەونەكانیان تێدا بەدی بهێنن.

” بەڵام ئێمە نایەین و پێیان بڵێین و داوایان لێ بكەین كە لەگەڵمان بمێننەوە ، ئێمە لەگەل ئەوانە دەمێنینەوە كە دەیانەوێت لەگەڵماندا بن ، ڕاوێژكردن بەردەوامە لەگەڵیان ”.

شایەنی باسە گرێبەستەكانی مباپێ و نەیمار لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button