ئیسپانیا

كومان: لەدەستدانی جامی سوپەر هەنگاوێك نیە بەرەو دواوە

یاریگا- ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێی وایە لەدەستدانی جامی سوپەری ئیسپانیا هەنگاوێك نیە بەرەو دواوە.

ئەتلەتیك بلباو توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بارسێلۆنا بباتەوە و نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا بەدەست بهێنێت.

لە دوای یاریەكە كومان ووتی: شكستەكەی ئەمڕۆ هەنگاوێك نیە بۆ دواوە ، جامەكە گونجاو بوو بۆ ئەوەی بزانین لەسەر ڕێگای ڕاستین ، بەمزوانەش ئەوە دەردەكەوێت ، هەموو شتێكمان كرد بۆ بردنەوە.

سەبارەت بە كارتە سورەكەی میسی ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ووتی: هەرگیز نامەوێت دیمەنەكە ببینمەوە.

هەروەها ووتیشی: نامەوێت باسی ناوبژیوانی یاریەكە بكەم ، ئەوە شتێكە چەندین جار ئەبێ دووبارەی بكەیتەوە قسەكردن لەسەر ناوبژیوان ، بۆیە من ئەوەم پێ خۆش نیە ، ڕای خۆم ناڵێم.

بابەتی زیاتر

Back to top button