ئینگڵته‌را

‎دوای بردنەوەكەیان لە شیفیلد یۆنایتد تۆتنهام چەند ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد

Korek Telecom

یاریگا- یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دوای بردنەوەكەیان لە شیفیلد یۆنایتد چەند ژمارەیەكی پێوانەییان تۆمار كرد.

سپێرز توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە شیفیلد یۆنایتد بباتەوە و خۆیان بگەیەننە ڕیزبەندی چوارەمی پریمەرلیگ ، گۆڵەكانی تۆتنهام لەلایەن ئۆرێر و كەین و ندۆمبیلی تۆمار كران.

چەند ژمارە پێوانەییەك كە دوای یاریەكە لەلایەن تۆتنهامەوە تۆمار كران:

  • لەم وەرزەی پریمەرلیگدا لە پێنج خولەكی سەرەتایی یاریدا تۆتنهام توانیویانە پێنج گۆڵ تۆمار بكەن ، زیاتر لە هەر یانەیەكی دیكە.
  • لە كۆتا 30 یاریدا تەنها سێ یاری تووشی شكست هاتوون لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان ( 19 بردنەوە و 8 یەكسان ).
  • هاری كەین بوو بە 18یەمین یاریزان بتوانێت 20 گۆڵ لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆمار بكات لە پریمەرلیگ ، بەوەش ژمارەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و جیانفرانكۆ زۆلای یەكسانكردەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!