ئه‌وروپا

‎نەیمار: بیرم لە وازهێنانی تۆپی پێ كردووەتەوە

یاریگا- نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئاشكرایكرد بیری لەوازهێنانی تۆپی پێ كردووەتەوە.

نەیمار هەمیشە سەرنجی ڕای گشتی بۆ خۆی ڕاكێشاوە چ بە خۆشەویستی بێت یان ڕق لێ بوونەوە ، لە دوای ئەو پێكانە یەك لە دوای یەكانەی تووشی دەبێت ، ئەستێرە بەڕازیلیەكە بیر لە وازهێنانی تۆپی پێ دەكاتەوە.

لە چاوپێكەوتنیدا یاریزانە تەمەن 28 ساڵانەكە ووتی: هەرگیز سۆزم بۆ تۆپی پێ كەم ناكات ، بەڵام چەند ساتێكی كەم هەبووە بیرم لەوە كردووەتەوە تۆپی پێ ڕابوەستێت ، جارێك گەشتمە ئەو خاڵەی لە خۆم پرسی بۆچی دەبێت بەردەوام بم لە یاریەك كە خەڵك پێی خۆش نیە؟

هەروەها ووتیشی: دەڕۆشتمەوە ماڵەوە بە جۆش و خرۆشەوە ، وە دواتر بیرم لە هەموو ئەو شتانە دەكردەوە كە گەشتووم بە ئێرە ، ئەو خۆشەویستیەی كە بۆ تۆپی پێم هەیە ئارامی پێ بەخشیوم.

” هیچ كات هەستم بە فشار نەكردووە ، تەواو بە پێچەوانەوە ، من كەسێكم دەتوانم ئەو فشارانە چارەسەر بكەم ، كە خاوەنی ژمارە 10ی بەڕازیل و پاریس سان جێرمان تەنها نەیمار بێت ”.

نەیمار باس لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و كاریگەریان لەسەر یاریزانەكان دەكات و دەڵێت: یەكێكە لەو شوێنانەی كە خەڵك دەتوانێت تێیدا بەشدار بێت و ڕای خۆی بڵێت بەرامبەرت چ بە خۆشەویستی بێت یان ڕق لێ بوونەوە و چاولێكردن ، لەبەر ئەوە تێبینیەكانی خەڵك زۆر بە هەند وەرناگرم ، حەز بە خوێندنەوەی شتی خراپ و ناپێویست ناكەم.

شایەنی باسە داهاتووی نەیمار لەگەڵ پاریس هێشتا نادیارە ، لە نێوان حەز و ئارەزووی بارسێلۆنا بۆ دووبارە گەڕانەوەی و خواستی خۆی بۆ یاریكردن لە پاڵ لیۆنێل میسی ، هەرچەندە ڕاگەیاندەكان وای دەبینن ڕۆشتنی میسی بۆ پاریس زیاتر گونجاوترە وەك لە گەڕانەوەی نەیمار بۆ بلاوگرانا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button