ئیسپانیا

مارسیلینۆ: ئامادەبوونی میسی چانسی بردنەوەمان كەمتر دەكات

یاریگا- مارسیلینۆ گارسیای ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیك بلباوی ئیسپانی دووپاتیكردەوە یانەكەی ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا.

ئەتلەتیك بلباو توانی لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكە ڕاهێنەرە ئیسپانیەكە ووتی: یاریزانەكانم هەمووان ئامادەن بۆ یاریەكە ، بەوپەڕی تواناكانیانەوە هەوڵی بردنەوە دەدەن ، پێوویست ناكات هانیان بدەم ، خۆیان بۆ بردنەوە دەجەنگن.

هەروەها ووتیشی: شێوازی یاریكردنی خۆمان ناگۆڕین ، ئەگەر میسی بەشداری بكات یاخود نا ، شتێكی ڕوونە ئەگەر بەشداری بكات چانسی بردنەوەی ئێمە كەمتر دەبێت.

ئەمشەو كاتژمێر 11 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئەتلەتیك بلباو لە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ڕوووبەڕووی یەك دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button