ئه‌وروپا

‎كومان: هیوادارین میسی لە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەشداری بكات

یاریگا- ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هیوادارە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی بارسێلۆنا بتوانێت بەشداری یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بكات.

یەكشەممە لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا كاتژمێر 11 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئەتلەتیك بلباو ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكە كومان ووتی: تا سبەینێ چاوەڕوان دەكەین بزانین دوای ڕاهێنانەكانی ئەمڕۆ بارودۆخی چۆن دەبێت ، هیوادارین بتوانێت بەشداری بكات ، ئەگەر لیۆ نەتوانێت بەشداری بكات ئەوا لەدەستدانێكی گەورە دەبێت بۆمان ، ئەو باشترین یاریزانی جیهانە.

سەبارەت بە یاریەكە ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ووتی: یاریەكی قورس دەبێت ، بەرامبەر یانەیەكی بەهێز و سەخت ، پێوویستە باڵادەستی خۆمان لەسەرەتاوە دەربخەین ، هیوادارم لە ئاستی خۆماندا بین تا نازناوەكە بەدەست بهێنین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button