ئینگڵته‌را

سەڵاح: دەمەوێت 95 خولەك یاری بكەم و پێكانەكان كاریگەری هەیە لەسەرمان

یاریگا- محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی باس لە كاریگەری پێكانەكان دەكات لەسەریان.

وابڕیارە لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگ هەردوو یانەی لیڤەرپول و مانچێستەر یونایتد ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

سەڵاح لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی بی ئێن سپۆرت ووتی: پێكانەكان كاریگەریان دەبێت لەسەرمان وەك هەموو یانەیەكی دیكە ، فابینهۆ وەك دڵی بەرگری یاری دەكات ، بەلام دەبێت لەگەل بارودۆخەكە خۆمام بگونجێنین ، ئەگەر بیر لە پێكانەكان بكەیتەوە ئەوا هیچ ناچیتە پێشەوە.

هەروەها ووتیشی: بارودۆخی ئێستا تەواو جیاوازە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ، بە بێ هاندەر یاری دەكەین ئەوەش كاریگەری لەسەر هەمووان هەیە ، هەموو یانەكان هەمان هەلی بردنەوەیان هەیە چ لە ناو یاریگای خۆیان وچ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.

سەبارەت بە خواستی بۆ یاریكردن ئەستێرە میسڕیەكە ووتی: دەمەوێت بە درێژایی یاریەكە بەردەوام بم لە یاریكردن ، هیوادارم 95 خولەك لە بری 90 خولەك یاری بكەم ،بەڵام ڕێز لە بڕیاری ڕاهێنەر دەگرم.

شایەنی باسە لە ئێستادا محەمەد سەڵاح پێشەنگی گۆڵكارانی پریمەرلیگی گرتووە بە تۆماركردنی 13 گۆڵ دوای تێپەڕبوونی 17 هەفتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button