ئیسپانیا

‎كۆرتوا: لێدانی سزای زۆر لە دژمان دەگیرێت

یاریگا- تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی و گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە دوای شكستەكەیان بەرامبەر بلباو پێی وایە كە لێدانی سزای زۆر لە دژیان دەگیرێت.

ئەتلەتیك بلباو توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە كۆرتوا ووتی: نەدەبوو بەوشێوەیە ببێت ، ئێمە باشتر یاریمان دەكرد ، لە گێمی دووەم ئێمە باشتر بووین ، پێوویستە بەردەوام بین هێشتا وەرز زۆری ماوە.

هەروەها ووتیشی: گۆڵی دووەمی بلباو بە لێدانی سزا تۆمار كرا ، ئەم وەرزە لێدانی سزای زۆر لە دژمان گیراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button