فه‌ره‌نسا

مشتومڕی نێیمار و ئالڤارۆ تویتەری تەنیوە!

یاریگا- مشتومڕی نێوان نێمار دا سیلڤا سنووری لاکێشەی سەوزی تێپەڕاندووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەنگەریان لە یەک گرتووە.

سەرچاوەی ئەم کێشمەکێشمەی نێوان نێمار و ئالڤارۆ بۆ ڕوودوای پێکهەڵپژانی یارییەکەی مانگی 9ی ساڵی ڕابردوو کاتێک ئەستێره بەڕازیلییەکە بەرگریکارەکەی مارسیلیای بە هەڵسوکەوت و دەربڕینی قسەی ڕەگەزپەرستی تۆمەتبار کرد، بەڵام دواتر لە لێکۆڵینەوەکاندا بەڵگەی قایلکەری پێویست بەردەست نەکەوت.

دوای یارییەکەی شەوی ڕابردوو کە پاریسییەکان 2-1 جامی سووپەری فەڕەنسایان لە مارلسیلیا بردەوە، نێیمار کاتی زۆر نەویست کە دوای تەنها 25 خولەکی بەشداری کردنی، تۆڕی یانەکەی ئالڤارۆ بهەژێنێت و، هەر دوای یارییەکەش بە هەلی بزانێت گاڵتە بە یاریزانە ئیسپانییە بکات کاتێک لە میانی یارییەکەدا چوار جار فاوڵی له دژی گۆڵکارەکەی پی ئێس جی ئەنجام دابوو.

تانەوتەشەرەی نێوانیان لە تۆڕ کۆمەڵایەتی:

نێمار: هێی، هێی، ئەوە تۆ ئالڤارۆی؟

– ئالڤارۆ: دایک و باوکم هەمیشە فێریان کردووم زبڵ و خاشاکەکە دەربهێنم. یەڵڵا مارسیلیا

– نێیمار: ئەی بیرت چوو چۆن نازناو بەرزکەیتەوە

🤣🤣🤣🤣

– ئالڤارۆ پێلێی ئەفسانەی هێناوەتە کایەوە و، نووسیویەتی: سێبەری هەتاهەتایی پادشایت

نێیمار بەم شێوەیە کۆتایی پێ هێنا: ئینجا تۆش سێبەری منی. من بەناوباگم کردیت. بەخێربێی دیارده

بابەتی زیاتر

Back to top button