ئه‌فریقیائیتاڵیا

حەمزە رەفیعە کێیە و چۆن یۆڤی رزگارکرد؟

شەوی رابردوو شەوێکی مێژوویی بوو بۆ حەمزە رەفیعەی یاریزانی لاوی یوڤێنتۆس. پیرلۆ سەرکێشییەکی گەورەی کرد بە بەشداری پێکردنی بەڵام لە هەمان یاریدا حەمزە پاداشتی راهێنەرەکەی بیانکۆنێری دایەوە.

رەفیعە لە کۆتا خولەکەکانی نیوەی زیادکراودا لە جامی ئیتاڵیا گۆڵی بردنەوەی بۆ یوڤێنتۆس تۆمارکرد بەرامبەر جەنەوا، ناوبراو لە تونس لە دایک بووە و خاوەنی رەگەزنامەی فەڕەنسیە و تەمەنی ٢١ ساڵە. هەرچەندە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسای خوار ١٧  و خوار ١٨ ساڵ یاری کردووە بەڵام سەرەنجام هەڵبژاردەی تونسی وەک وڵاتی خۆی هەڵبژارد.

رەفیعە دەتوانێت وەکو ناوەڕاستکاری پێشەوە و هێرشبەری باڵەکان یاری بکات، لە منداڵییەوە چووەتە فەڕەنسا و پاش یاریکردن لە چەند ئەکادیمیایەکی ئەو وڵاتە، دواتر پەیوەندی بە ئەکادیمیای لیۆنەوە کردووە. لە ٢٠١٧دا بووە یاریزانی تیمی دووهەمی لیۆن و لە ٢٠١٩دا یۆڤی بەرامبەر بە ٥٠٠ هەزار یۆرۆ گواستییەوە، بەڵام ئەم گواستنەوەیە دەکرێت تاوەکو پێنج ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانە ئیتاڵییەکە بکەوێت بەگوێرەی ئاست و ئەنجامی لاوە تونسییەکە. ئەمە جگە لەوەی لیۆن ٢٠٪ی بڕە پارەی فرۆشتن وەردەگرێت ئەگەر یۆڤی لە داهاتوودا ئەو یاریزانە بفرۆشێت..

پاش یارییەکە بۆ رای سپۆرت وتی “یەکشەممە لە خولی پلە سێی ئیتاڵیا یاریم دەکرد ئەمڕۆ گۆڵێکی چارەنووسازم بۆ یۆڤی تۆمارکرد لە جامی ئیتاڵیا، ئەم گۆڵە بەدڵنیاییەوە پێشکەشی دایکمی دەکەم١”.

حەمزە بۆ یۆڤی خوار ٢٣ ساڵ سەرەڕای ئەوەی هێرشبەر نیە پێنج گۆڵ و نۆ ئەسیستی لە ٤٢ یاریدا تۆمارکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!