ئینگلتەرا

کیڤن دی بروین ژمارەیەکی تایبەتی تیێری هێنرێ تێپەڕاند

یاریگا- کیڤن دی بروین توانی ژمارەیەکی نایابی تێری هێنری تێپەڕێنێت لە چوارچێوە ڕکابەرییەکانی پریمەرلیگ.

ئەستێرە بەلجیکییەکە لە گێمی یەکەمی یارییەکەیان بەرامبەر برایتۆن کە ئێسا لە گێمی دووەمدایە، ئاسیتێکی بۆ فیل فۆدینی هاوتیمی کرد و گێمی یەکەم سیتزنسیان بەو تاکە گۆڵە پێشخست.

بەو ئاسیستە، دی بروین توانی ژمارەکەی خۆی بۆ 75 پاسی گۆڵ بەرزکردەوە و تیێری هێنری تێپەڕاند و ئێستا خۆی لە پلەی 11ی ڕیزبەندی ئاسیستکارانی پریمەرلیگ دێت بە یەک دانە کەمتر لە تێدی شێرینگهام کە خاوەنی 76 پاسی گۆڵە.

بۆ زانین، سیسک فابریگاس پێشەنگی ڕیزبەندییەکەیە بە 111 و دوای ئەویش وەین ڕوونی و فرانک لامپارد دێن بە 103 و 102 پاسی یەکلاکەرەوەی گۆڵی پێ تۆمارکرابێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button