ئه‌مریکا

چاوەکان لەسەر تۆپی پێی ئەمریکای لاتین دەبن

یاریگا- بەرەبەیانی سبەینێ هەوادارانی تۆپی پێی ئەمریکای لاتین بە تامەزرۆییەوە بینەری یاریی ئاگرینی نێوان بۆکا جونیۆرزی ئەرجەنتینی و سانتۆسی بەڕازیلی.

ئەمڕۆ پاڵمێراس بەسەر پشتی ڕیڤەرپلەیتدا خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی جامی لیبەرتادۆرێس، ئەگەرچی بە دوو گۆڵی بێ وەڵامیش بە دەستی میوانەکەی شکستی خوارد، بەڵام یاریی چوون 0-3 لە نێو خاکی ئەرجەنتین ڕیڤەریان دووچاری شکست کردبوو.

کاتژمێر 1:15ی سەرلەبەیانی، سانتۆس دەبێتە میوانی بۆکا بۆ دەرکەوتنی ناسنامەی لایەنێکیتری فیناڵی جامەکە.

ڕووبەڕوو بوونەوەی نێوان ئەو دوو یانە مێژوویی و خاوەن جەماوەرییە، بەبێ گۆڵ کۆتایی پێ هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button