ئینگلتەرا

سۆلشایەر: ئەمە باشترین كاتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپول

‎یاریگا- ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پێی وایە ئێستا باشترین كاتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپول.

‎مانچێستەر توانی بە گۆڵێكی پۆل پۆگبا لە بێرنلی بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە ڕیزبەندی یەكەمی پریمەرلیگ.

دوای یاریەكە سۆلشایەر ووتی: كاتێك لە پریمەرلیگ سێ خاڵ بەدەست دەهێنیت ئەوا زەردەخەنە دەكەوێتە سەر ڕوخسارت ، هەمیشە بەدەستهێنانی سێ خاڵ كارێكی سەختە.

هەروەها ووتیشی: بە باشی یاریمان كرد، بەرامبەر یانەیەكی بەهێز كە هیچ بۆشاییان نەهێشتبوویەوە.

سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپول ڕاهێنەرە نەرویجیەكە ووتی: لیڤەرپول سێ وەرز و نیوە ئاستێكی سەرسوڕهێنەر پێشكەش دەكەن ، بەڵام ئەمە باشترین كاتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێدز ، ئێمە لە ئاستێكی باشداین و برسین بۆ بردنەوە.

شایەنی باسە شەیتانە سورەكان بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندیەكەیان گرتووە بە جیاوازی سێ خاڵ لە پێش لیڤەرپولی دووەمەوە دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button