ئینگلتەرا

وەڵامێكی توندی مۆرینهۆ دوای لێدوانەكانی ئۆزێل

یاریگا- جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە توندی وەلامی مەسعود ئۆزێلی یاریزانی ئەرسیناڵی دایەوە.

ئۆزێل لە كۆتا لێدوانیدا ئاماژەی بەوەدا كە واز لە یاریكردن بهێنێت باشترە لەوەی پەیوەندی بە تۆتنهامەوە بكات.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكەیان بەرامبەر فولهام مۆرینهۆ وەڵامی لێدوانەكانی ئۆزێلی دایەوە و ووتی: كێ ووتی كە تۆتنهام ئارەزوو دەكات بیگوازێتەوە.

هەروەها ووتیشی: كێ پێی ووت كە ئێمە دەمانەوێت بیگوازینەوە ، هیچ چانسێك نیە بۆ ڕوودانی ئەوە.

شایەنی باسە یاریزانە ئەڵمانیەكە لەم وەرزەدا لە لیستی یاریزانەكانی ئەرسیناڵ دوورخراوەتەوە و نزیكە لە جێهێشتنی یانەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button