ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

چێڵسی داهاتووی باکایۆکۆ یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا
تیمۆ باکایۆکۆ، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەی چێڵسی ئینگلیزی چاوەڕێ دەکرێت بە شێوەی هەمیشەیی لەگەڵ یانەی ناپۆلی بەردەوام بێت.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردووە، کارگێری یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا لەسەر داوای راهێنەری یانەکەیان ئامادەن گرێبەستە کاتیەکەی ناوەڕاستکاری یانەکەیان بکەنە هەمیشەیی و یانە ئینگلیزیەکەش ئامادەیە بۆ ئەم مامەلەیە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە نەگەڕێتەوە بۆ یانەکەی پێشووی.

باکایۆکۆ لە ساڵی 2017 پەیوەندی بە یانەی چێڵسی کردووە و دوو وەرزی رابردووش بە شێوەی خواستن یاریی بۆ ئەیسی میلان، مۆناکۆ و ئێستاش لە ناپۆلی یاریی دەکات.

Back to top button