ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان بە هۆکارێکی سەیر یاری بە باکایۆکۆ ناکات

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان وەک پێویست بە بەشداری بە تیمۆی باکایۆکۆی یاریزانی یانەکەی ناکات.

ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە بەخواستن لە میلانە  و وەرزێکی خراپ بەڕێدەکات. لە مانگی یەکەوە لە هیچ یارییەک بەشداری نەکردووە و لەم وەرزەدا تەنها دوو یاری ٩٠ خولەک یاری کردووە.

بەگوێرەی رودی  گالێتی رۆژنامەڤانی ئیتاڵی، هۆکاری کەم یاریکردن بەو یاریزانە تەنها دابەزینی ئاست نیە بەڵکو پەیوەندی بەوەوە هەیە ئەگەر ژمارەیەکی دیاریکراو یاری ئەنجام بدات لەم وەرزە ئەوا بەندێکی گرێبەستەکەی کارا دەبێت و میلان ناچارە ١٥-٢٠ ملیۆن یۆرۆ بداتە چێڵسی و بەیەکجاری بیگوازێتەوە.

باکایۆکۆ بە خواستن بەرامبەر ٢ ملیۆن یۆرۆ لە میلانە و ئەو یانەیەش هیچ نیازێکی نیە بەیەکجاری بیگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button