ئینگلتەراخوله‌کانی دیکە

ئۆزیل: فەنەرباهچە ڕیاڵ مەدریدی تورکیایە

یاریگا- مەسعوود ئۆزیل لە تویتەری فەرمی خۆیەوە دەرگای پرسیارکردنی بە ڕووی هەوادارانیدا کردۆتەوە و وەڵامی روونیان دەداتێ.

لە وەڵامی پرسیاری ( بۆچی هەر لە منداڵییەوە ئۆزیل هاندەری فەنەرباهچەیە و سەرەکیترین هۆکار بۆ ئەوە چییە کە هاندەریانی؟) ناوبراو بەم شێوەیە وەڵامی داوەتەوە: “من هەر لە منداڵییەوە کە لە ئەڵمانیا گەورە بوومە وەک هاندەرێکی فەنەرباهچە. هەموو تاکێکی ئەڵمانی-تورکی هاندەری یانەیەکی تورکیە با لە ئەڵمانیاش گەورەبێ. یانەی دڵخوازی منیش فەنەرباهچە بوو. فەنەرباهچە وەک ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیایە. گەورەترین یانەی وڵاتەکەیە.”

ئەو وەڵامەی ئۆزیل لە کاتێکدایە کە یاریسزاکە کۆتا ڕۆژەکانی خۆی لەگەڵ ئارسیناڵ بەڕێ دەکات و دەنگۆی بەهێز هەیە کە لە گواستنەوەکانی زستانەدا ڕوو بکاتە یانە تورکییەکە کە وەک خۆی دەڵێ هەر لە منداڵییەوە هاندەرێتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button