جیهان

ئۆزیل جیاوازیی نێوان ڕۆناڵدۆ و مێسی بە زەقی باس دەکات

یاریگا- مەسعوود ئۆزیلی یاریزانی پێشووتری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هێڵێکی تۆخ دەهێنێتە ژێر جیاوازیی نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی.

ئۆزیل کە تۆزێک پێش ئێستا لە تویتەری وەڵامی پرسیارە جیاوازەکانی داوەتەوە، وەڵامی “ڕۆناڵدۆ یان مێسی؟” بەم شێوەیە وەڵامی داوەتەوە: “مێسی هەمیشە وەک یەکێک لە هەرە باشترینەکانی مێژووی خولی ئیسپانی خۆی سەلماندووە، بەڵام ڕۆناڵدۆ لە هەر وڵاتێک یاریی کردبێ هەمیشە تێیدا باشترین بووە.”

بۆ وەبیر هێنانەوە، ئۆزیل و کریستیانۆ پێشووتر لە ڕیاڵ مەدرید هاوتیم بوون پێش ئەوەی یاریسازە ئەڵمانییەکە ڕوو بکاتە ئارسیناڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button